نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / ئێران وێنەی ئەو کەسەی بڵاوکردەوە کە زانیاریی لەسەر سولەیمانی داوەتە ئەمریکا

ئێران وێنەی ئەو کەسەی بڵاوکردەوە کە زانیاریی لەسەر سولەیمانی داوەتە ئەمریکا

ئەمڕۆ پێنجشەممە میدیای فەرمی دەزگای دادی ئێران، وێنەی ئەو کەسەی بڵاوکردەوە، کە دەگوترێ سیخوڕی بەسەر قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودسی ئێران بۆ دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا و مۆسادی ئیسرائیلی کردووە. رۆژی سێشەممە 9-6-2020 غوڵام حوسێن ئیسماعیلی، گوتەبێژی دەزگای دادی ئێران رایگەیاند ئەو کەسەی، کە سیخوڕی بەسەر قاسم سولەیمانی کردووە و زانیاریی شوێن و رێگەی هاتووچۆی بە CIA ئەمریکا و مۆسادی ئیسرائیل لەپێناو وەرگرتنی پارە داوە، دەستبەسەرکراوە و سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچووە. بەپێی دەزگای دادی ئێران، محەممەد مووسەوی مەجد لە رۆژی 10-9-2018 لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە، لەکاتێکدا کوژرانی قاسم سولەیمانی لە 03-01-2020 بووە.  دەزگای دادی ئێران گوتوویەتی دۆسییەی محەممەد مووسەوی مەجد، پەیوەندی بە رۆژی کوژرانی قاسم سولەیمانی نەبووە و ئەو دۆسیەیە لەسەر ئەو سیخوڕە، زووتر کراوەتەوە.  بەپێی گوتەکانی دەزگای دادی ئێران، دۆسیەی محەممەد مووسەوی مەجد لەدوای دەستبەسەرکرانی، لە لقی 15ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، کراوەتەوە و لە 25-8-2019 سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە. لە دوای راگەیاندنەکەی دەزگای دادی ئێران لەسەر محەممەد مووسەوی مەجد، گومانێکی زۆر لەناو میدیاکانی ئێراندا هەبوو لەسەر کەسایەتی ئەو ناوە. هەندێک لە رۆژنامەڤانان گوتبوویان ئەو کەسە یەکێک بووە لە خزمەتکارەکانی شوێنە ئایینییەکان و نزیکی قاسم سولەیمانی بووە. بەڵام ئەمڕۆ وێنەکەی محەممەد مووسەوی مەجد لە ماڵپەڕی میزان کە ماڵپەڕی فەرمی دەزگای دادی ئێرانە، بڵاوکرایەوە. رۆژی 03-01-2020 لە هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە 

بەپەلە

ئێران بۆ وەزیری دەرەوەی عێراق: کوشتنی سولەیمانی سووکایەتی بوو بە عێراق و تۆڵەی دەکەینەوە

حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆبوونەوەیەدا لەگەڵ فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئەوان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *