
دڵشاد رەشید، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان راگەیاند: “زەحمەتە بەبێ پارتی هەڵبژاردن بکرێت، دەبێت ئەم بابەتە بە لێکتێگەیشتن لە نێوان هەموو لایەنەکان بکرێت.
دەڵێ:پێویستە رێککەوتن لەسەر کاتێکی دیکە بۆ هەڵبژاردن بکرێت، ئەم کاتەی ئێستا ئەگەر بۆ سێ تا چوار مانگی دیکە دوا بخرێت، هیچ جیاوازییەکی وا دروست ناکات، تا هەموو لایەک بەیەکەوە لە هەڵبژاردن بەشدار بن، بەم جۆرە پرۆسەکە سەرکەوتووتر دەبێت.
گوتی: “نەخێر زۆر زەحمەتە، ئاڵۆزی و پەرتەوازەیی دروست دەبێت، چونکە پارتی هێزێکی گەورەیە و ئەوە ئەمری واقیعە.“