نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / قوتابیەکی زانکۆ: مەسرور بارزانی ئەرکی سەرشانی خێزانەکانمانی سوکرد

قوتابیەکی زانکۆ: مەسرور بارزانی ئەرکی سەرشانی خێزانەکانمانی سوکرد

عومەر فارس، قوتابی زانکۆی ھەڵەبجە، ڕاگەیاند: “ئێمە وەک قوتابیان بەتاسەوە چاوەڕێی بڕیارەکانی بەڕێز مەسروور بارزانی بووین، داشکاندنی ٢٠% کرێ خوێندن موژدەیەکی خۆشبوو بۆ ئێمەی قوتابیان، ئەم بڕیارە خۆشحاڵی کردووین و بەڕاستی بڕیارەکە زۆر باشبوو لەم بارودۆخی ئابووریەی بەرۆکی گرتووین، بارگرانی لەسەر شانی خێزانەکانمان کەم کردەوە”.

فارس باس لەوە دەکات: “سەرۆکوەزیرانی کوردستان بەردەوام بە بڕیارەکانی پاڵپشتی قوتابیان و سێکتەری پەروەردە و خوێندنی باڵا بووە، پێش ئەم بڕیارەی چەندان بڕیاری تریش دراون لە بەرژەوەندی قوتابیان، ھەروەھا کەمکردنەوەی کرێی خوێندن وای کردووە قوتابیانی ئابووری مام ناوەند بتوانن بەردەوامبن لە پڕۆسەی خوێندن، ھاوکات دەتوانین بڵێن سەرۆکوەزیرانی کوردستان پاڵپشتێکی گەورەی پێشخستنی پڕۆسەی پەروەردە و خوێندنی باڵایە”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *