نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / زانیارییەكی گرینگی تر لەسەر پڕۆژەی هەژماری من

زانیارییەكی گرینگی تر لەسەر پڕۆژەی هەژماری من

حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ هەینی زانیارییەكی گرینگی تری لەسەر پڕۆژەی هەژماری من بڵاوكردەوە سەبارەت بە رێگەپێدراو و بێ كێشەیی بانكە بەشداربووەكان.

حكوومەتی هەرێم لە خستنەڕووی زانیارییەكەدا رایگەیاند “تۆ وەكو بەشداربووی پرۆژەی “هەژماری من” چۆن دەزانیت بانكەكەت ڕێگەپێدراوە و كێشەی نییە؟”.

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارەش، حكوومەت هەروەها رایگەیاند “بانكە بەشداربووەكانی هەژماری من لەلایەن بانكی ناوەندییەوە دانپێنراون”.

ئاماژەی بەوەش دا “هەر بانكێك بیەوێت بەشداری هەژماری من و پرۆژەی بەنیشتمانیكردنی مووچە بكات، پێویستە كۆمەڵێك ڕێنوێنی و مەرج جێبەجێ‌ بكات كە بەهۆیانەوە لە پارێزراویی هەژمارەكەت دڵنیا دەبیت”.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *