نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی فەرمان بۆ تەرخانكردنی گوژمەی پێویست بۆ پڕۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە دەردەكات

مەسرور بارزانی فەرمان بۆ تەرخانكردنی گوژمەی پێویست بۆ پڕۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە دەردەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/3/2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، فەرمانی كرد بە تەرخانكردنی گوژمەی پێویست بۆ پڕۆژەی ماستەرپلانی شاری هەڵەبجە، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە فەرمانی كرد كە پڕۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە جێبەجێ بكرێت و دوای ئەوەی كە لەسەر فەرمانیان سەردانی پارێزگەی هەڵەبجەمان كرد و لە وەزارەت وردەكاریی پڕۆژەكەمان دیراسەت كرد و دواتر بۆ نووسینگەی جەنابی سەرۆكی حكوومەتمان بەرز كردەوە، بە سوپاسەوە لە ڕۆژی 25/3/2024دا، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان فەرمانی دا بە تەرخانكردنی ئەو گوژمەیەی كە پێویستە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی ماستەرپلانی شاری هەڵەبجە و پێدانی دەسەڵات پێمان بۆ ئەوەی هەنگاوەكانی پڕۆژەكە بەزووترین كات دەست پێ بكەین و جێبەجێی بكەین.”

وەزیری شارەوانی ئاماژەی بەوەش دا: “ماستەرپلانی هەڵەبجە لە ئەولەویەتی پڕۆژەكانی حكوومەت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردایە لە بواری دروستكردنی ماستەرپلان بۆ شار و شارۆچەكان، چونكە دەبێتە هۆی بووژانەوە و پەرەپێدان و گەشەسەندنی شاری هەڵەبجە لە هەموو ڕوویەكەوە دەبێتە بنەمای ژێرخانی شارەكە، ئەو پڕۆژەیە پڕۆژەیەكی فراوانە و سەرجەم سێكتەرە گرنگەكانی شارەكە لەخۆدەگرێت و لە داهاتوودا هەڵەبجە قۆناغێكی نوێ و پێشكەوتوو بەخۆیەوە دەبینێت.”

ئەوەشی خستە ڕوو: “لە پڕۆژەی ماستەرپلانەكەدا، لایەنە كاریگەرەكانی وەكوو ئاراستەی فراوانبوونی شار و بەكارهێنانی زەوی و دیاریكردنی ناوچەی پیشەسازی، نیشتەجێ، كشتوكاڵی، گەشتیاری، بازرگانی، خزمەتگوزارییە گشتییە پێویستەكان دیاری دەكرێن، بە لەبەرچاوگرتنی فاكتەرە ژینگەیی، دیمۆگرافی، كۆمەڵایەتی، ئابووری، تەندروستی و پەروەردەییەكان و چەندین بواری دیكەی پەیوەست بەو بابەتە، هەروەها پێگەی مێژوویی هەڵەبجە و ڕۆڵ و كاریگەریی ئەم شارە لەبەرچاو دەگیرێت.”

سەبارەت بە كاریگەریی بڕیارەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە تەرخانكردنی گوژمەی پێویست و هەنگاوەكانی داهاتووی پڕۆژەكە، ساسان عەونی گوتی: “دوای بڕیاری تەرخانكردنی گوژمەكە لەلایەن سەرۆكی حكوومەتەوە، كارەكانی پڕۆژەكە پێدەنێتە قۆناغێكی پێشكەوتووەوە و پرۆسەی كاركردن خێراتر دەبێت و دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە.”

بەپەلە

بەریتانیا سەركۆنەی هێرشەكەی دوێنێی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكات

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق سەركۆنەی هێرشەكەی دوێنێی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە شارەدێی قادر كەڕەم …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *