نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بۆ بافڵ تاڵەبانى.. دادگا سەربەخۆ بوایە دەبوو ئێستە تۆ لە کونجى زیندانبى

بۆ بافڵ تاڵەبانى.. دادگا سەربەخۆ بوایە دەبوو ئێستە تۆ لە کونجى زیندانبى

وەڵا بۆى نوسراوە ئەگەرنا ئەو نەکوردى و نە عەرەبى نازانێت بنوسێت، وردەکارى لە کۆمێنتە

هەكار مزووری چاودێری سیاسی ،راگەیاند، لە بەیاننامەكەی بافڵ تاڵەبانیدا كە چەندین چەمكی یاسایی و دەستووری نووسراون و بە دوو زمانی عەرەبی و كوردی بڵاو كراوەتەوە، زۆر دڵنیام خۆی فڕی بەسەرییەوە نییە و بۆیان نووسیوە، چونكە بافڵ نازانێت بە كوردی و عەرەبی بنووسێت.

دەڵێ:لەبابەتە یاسایی و دەستوورییەكانیشەوە لەبەر ئەوەی پێكهاتەی یاسایین، سەریان لێ دەرناكا و بەپێكەنینیشەوە، گوت، سوێند دەخۆم: ئێستە بیهێنیت بۆ سەر تەلەفزیۆن شیكردنەوەی ئەو بەیاننامەی خۆی پێ ناكرێت لە رووی یاساییەوە.

ئەوەیشی گوت، هەموو كەس باس لە دادگا و سەربەخۆیی دادگا بكا، بافڵ تاڵەبانی نابێت باسی بكات، لەبەر ئەوەی ئەگەر دادگا سەربەخۆ بووایە هیچ گومانێك نەبوو بافڵ تاڵەبانی بە تۆمەتی كوشتنی چەندان كەسی بێتاوان “شەهید هاوكار جاف، موراد كانیكوردەیی و فەرماندە ئاكام” دەبوایە ئێستە لە كونجی زیندان بوایە.

وتى: قبووڵكراو نییە دادگایەكی بەناو فیدراڵ لەبەرژەوەندی بافڵ و لەژێر فشاری ئێراندا هەموو كارێكی نایاسایی ئەنجام بدات و بۆی ناچێتە سەر.

بەپەلە

شاخەوان عەبدوڵا مژدەی دامەزراندنی 900 دەرچووی زانكۆ رادەگەیەنێت

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مژدەی دامەزراندنی زیاتر لە 900 دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی راگەیاند و ئاماژەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *