نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دادگاى فیدڕاڵى بە فشارى ئێران بۆ بافڵ تاڵەبانى

دادگاى فیدڕاڵى بە فشارى ئێران بۆ بافڵ تاڵەبانى

بەپەلە.. دادگاى فیدڕاڵى بە فشارى ئێران بۆ بافڵ تاڵەبانى بڕێار دەدات

پەیامەکەى بۆ نوسراوە پێیان وتووە بڵاوى کەرەوە، وەرە فەزاخەت لە کۆمێنتە

پارێزەری كارزان هەنارەیی، راگەیاند: دڵنیام لەوەی ئەو پەیامەی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی دادگای فیدڕاڵییەوە، خۆی نەینووسیوە و هەر ناشزانێت شتی وا بنووسێت، كەسێك بۆی نووسیوە، چونكە بافڵ تاڵەبانی نازانێ بە كوردی و عەرەبی بنووسێت، جگە لەوەی ناشزانێت ئەنجوومەنی دادوەری و دادگای فیدڕاڵی چین و ڕۆڵ و ئەركە یاساییەكانیان چییە.
دەێ:هیچ كەسێك دژی دادگای فیدڕاڵی و دەسەڵاتی سەربەخۆیی دامەزراوە یاساییەكان و ئەنجوومەنی دادوەری نییە، بەڵكوو رەخنەكان بۆ ئەوەن كە دادگاكان سەربەخۆ بن، چونكە بە ڕوونی تێبینی دەكرێت كە دادگاكان سەربەخۆ نین و بە دڵی دەستە و تاقمی سەر بە وڵاتان بڕیارەكانیان دەردەكەن.
جەختی لەوەش كردەوە: ئەگەر دادگایەكی سەربەخۆ هەبوایە، بێگومان ئێستا دەبوایە بافڵ تاڵەبانی بە تۆمەتی كوشتنی چەندان كەس، لەوانەش (هاوكار جاف، موراد كانی كوردەیی، ئاكام عومەر و چەندانی دیكە) ئێستا لە زیندان بوایە و دادگایی بكرایە، یان لانی كەم دەبوایە لەسەر ئەو كودەتا سەربازییەی بەسەر حزبەكەی خۆیدا كردی دەبوایە لە زیندان بوایە .
گوتیشی: دادگایەك كە لە بەرژەوەندیی بافڵ تاڵەبانی و لەژێر فشاری ئێراندا هەموو كارێكی نایاسایی بكات، دادگایەكی قەبووڵكراو نییە و شایانی ئەوەیە ڕەخنەی لێ بگیرێت، ئەمەشیان تا سەر بۆ ناچێتە سەر.

بەپەلە

شاخەوان عەبدوڵا مژدەی دامەزراندنی 900 دەرچووی زانكۆ رادەگەیەنێت

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مژدەی دامەزراندنی زیاتر لە 900 دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی راگەیاند و ئاماژەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *