نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / “دەبێت هەموو خەڵكی هەرێمی كوردستان دەنگیان لە بڕیاردان لەسەر داهاتوو هەبێت”

“دەبێت هەموو خەڵكی هەرێمی كوردستان دەنگیان لە بڕیاردان لەسەر داهاتوو هەبێت”

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە بڕیارەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بەشدارینكردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند.

ئەلینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق رایگەیاند “نیگەرانین لە ڕاگەیاندنی پارتی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان”.

راشیگەیاند “داوا لە حکوومەتی عێراق و هەرێم دەکەین دڵنییایی بدەن کە هەڵبژاردنەکان ئازاد و دادپەروەر و شەفاف و متمانەپێکراو دەبن”.

هەروەها رایگەیاند “هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان پێویستە دەنگیان هەبێت لە بڕیاردان لە سەر داهاتوویان”.

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ دووشەم دوای ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان ناكه‌ن كه‌ له‌ سایه‌ی سیسته‌مێكی سه‌پێندراودا به‌ڕێوه‌ بچێت”

لە بەیاننامەكەی مەكتەبی سیاسی پارتیدا هەروەها هاتبوو كە بەهۆی بڕیارەكانی دادگەی باڵای فیدڕالی و دەستوەردان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەڵوەشاندنەوەی كورسی كۆتاكان و چەند هۆكارێكی دیكە، بڕیاریانداوە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نەكەن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *