
فه‌رحان جه‌وهه‌ر، شرۆڤه‌كاری سیاسی سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا و بانگهێشتكردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته راگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه له‌م كاته‌دا زۆر گرنگ بوو، چونكه ئه‌مه‌ریكا به عێراق و وڵاتانی دراوسێی گوت هه‌رێمی كوردستان به ته‌نیا نییه و واشنتن پشتیوانی لێ ده‌كات.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكی به هه‌مووان دا و پێی گوتن هه‌رێمی كوردستان هه‌ر چه‌نده ئێوه فشاری بخه‌نه سه‌ر، به‌ڵام ده‌بێت فشاره‌كانتان نه‌هێڵن.
ناوبراو گوتیشی، ئه‌مه‌ریكا به عێراق و وڵاتانی دراوسێی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر فشاره‌كانتان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان رانه‌گرن، چاره‌نووسی باش نابێت.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ئه‌مه‌ریكا به‌و باوه‌ڕه گه‌یشتووه بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان سیاسین و ده‌ستووری نین
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە