رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان رای گه‌یاند، ئه‌وه‌ی كه دادگای فیدڕاڵ ده‌یكات تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه له كورد و پێویسته له‌و دۆخه بێته ده‌ره‌وه.
عیرفان عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی گوتی، ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر پێكهاته‌كان كراوه سته‌مه و پێویست بوو به‌شێوه‌یه‌كی تر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ، بێ به‌ش نه‌كرێن له‌مافی هه‌ڵبژاردن.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی دادگای فیدڕاڵ ده‌یكات تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه له كورد و ده‌یانه‌وێ هه‌موو هێزێك به‌كار بێنن بۆ دژایه‌تی ئه‌و قه‌واره‌یه.
ئه‌و سه‌ركرده ئیسلامییه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنیش گوتی، یه‌ك بازنه بێت یان چوار بازنه هیچ جیاوازی نییه و ئێسته ده‌ست به‌ئاماده‌كارییه‌كان كراوه ” بزووتنه‌وه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكدا نییه”.