نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وته‌بێژی حكومه‌ت: لەمپەر ده‌خرێته‌ بەردەم هەنگاوەکانی سودانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەل هەرێم

وته‌بێژی حكومه‌ت: لەمپەر ده‌خرێته‌ بەردەم هەنگاوەکانی سودانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەل هەرێم

پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی ڕاوێژكارێكی سودانی ده‌داته‌وه‌ كه‌  پەیامێکی ئاراستەی هەرێم کردووە و دەڵیت ئێوە واز لە دیبلۆماسییەت بهێنن و خەریکی مووچەبن.

‏‎وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌ێنێت، پرسیارەکە ئەمەیە،سەرەڕای ئەوەی بە نادەستووری دەستخراوەتە قوڕگی حەوت ملیۆن کەس و برسی دەکرێن و پەنجا و پێنج ماددەی دەستووری بەرانبەر بە خەڵکی هەرێمی کوردستان پێشێل کراون ، بەڵام ئەم بەڕێزە دڵی لای ئەوەیە کە نابێت هەرێم جوڵەی دیبلۆماسی هەبێت. 

پێشه‌وا هه‌ورامانی ده‌شڵێت، پێویستە هاوڵاتیان لە سەرانسەی عێراق بزانن کە ئەوانەی شایستە داراییەکانی هەرێم و  موچەخۆرەکانی ڕاگرتووە ، کەسانی وەک ئەو ڕاوێژکارەن کە تا سەر ئێسقان بەو عەقلییەتە شۆفینییە پێداگری لە سەر برسیکردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

‏‎له‌ كۆتاییدا وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، ئێمە دڵنیاین کەسانی هاوشێوە و خاوەن ئەم بیر و هزرە کۆسپن لەبەردەم نزیکبوونەوەی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، هەروەها ڕاوێژکاری هاوشێوەن کە دەیانەوێت لەمپەر بخەنە بەردەم هەنگاوەکانی سەرۆک وەزیران سودانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەل هەرێم.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *