نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حكوومه‌تی هه‌رێم ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ئوردن كرایه‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا

حكوومه‌تی هه‌رێم ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ئوردن كرایه‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا

پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند “حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات کە لە ئوردون کرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا و بەهۆیەوە ژمارەیەک سەرباز بوونە قوربانی و هاوسۆزیمان لەگەڵ گەل و حکوومەتی ئەمەریکا دەردەبڕین”.

هه‌ورامانی راشیگه‌یاند “لەهەمانکاتدا جەخت لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتی دۆستمان شانشینی ئوردنی دەکەینەوە و لەگەل تەشەنەسەندنی ناکۆکی و نائارامییەکان لە ناوچەکەدا نین”.

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا “داواکارین کۆتایی بە گرژییەکان بهێنرێت و گشت کێشەکان بە دیالۆگ و بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەر بکرێن”.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *