ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە.
دژه‌تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند: ئەمشەو پێنجشەم درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیك فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.
ڕاشیگه‌یاند: درۆنه بۆمڕێژكراوه‌كه له کاتژمێر 21:07ی ئه‌مشه‌و خراوه‌ته خواره‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه درۆنه‌كه لەلایەن میلیشیا لە یاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كرابوو.