نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قەوڵتاس لە کاکەییەکان دەکات

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قەوڵتاس لە کاکەییەکان دەکات

سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەکردووە: هیوادارم خوشک و برا کاکەییەکانمان و تێكڕای پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان هەردەم جەژن و بۆنەكانیان لە ئارامی و خۆشیدا بکەنەوە.

هەروەها لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی نووسیویەتی: لەو بۆنەیەدا جەخت لە بەهێزتركردنی كولتووری پێکەوەژیانی گەلی کوردستان و پاڵپشتیكردنی ماف و داواكانی پێكهاتەكان دەکەینەوە.

دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی قەوڵتاس

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی (قەوڵتاس)ـی كاكەییەكان پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كاكەیی لە كوردستان و هەموو جیهان دەكەم.

هیوادارم خوشک و برا کاکەییەکانمان و تێكڕای پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان هەردەم جەژن و بۆنەكانیان لە ئارامی و خۆشیدا بکەنەوە.

لەو بۆنەیەدا جەخت لە بەهێزتركردنی كولتووری پێکەوەژیانی گەلی کوردستان و پاڵپشتیكردنی ماف و داواكانی پێكهاتەكان دەکەینەوە.

بمێنن لە خێر و خۆشیدا.

مسعود بارزانی

25ی كانوونی دووەمی 2024

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *