نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / چۆنیەتی چارەسەری کێشەی مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی نوێ ئاشکرا بوو

چۆنیەتی چارەسەری کێشەی مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی نوێ ئاشکرا بوو

د. خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، راگەیاند، گەشبینین بۆ ساڵی داهاتوو بەغدا شایستەكانی كوردستان بنێرێت، لەگەڵ هەرێمی كوردستان بگەنە رێككەوتن و دەستكاری ئەو مادەی یاسای بودجە بكرێت كە دژی كوردستانە.

زیاتر گوتی، دەبێت بەغدا بۆ ساڵی 2024 مافی كوردستان بدات، گەشبینین كە ئەو شاندانەی دەچنە بەغدا بۆ ساڵی ئایندە رێككەوتنی یەكجاری لەسەر بابەتی مووچە بكەن، هەروەها ئەو بڕە پارەیەی كە داوامان كردووە، 16 ترلیۆن و 500 ملیۆن دینار، رەوانە بكرێت.

شایەنی باسە چەند مانگێكە بەغدا لە لایەك رێگەی نەداوە کوردستان نەوتی خۆی بفرۆشێت، لە لایەكی تر پشكی لە بودجە و تەنانەت قەرزیشی بۆ مووچە پێ نادات، بە هەموو شێوەیەك ئابڵۆقەی لەسەر هەرێم داناوە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *