نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بودجەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی تەرخان كرد

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بودجەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی تەرخان كرد

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 25ی شوباتی 2024 بێتە سازكردن، زۆرینەی هێزە سیاسییە كوردستانییەكان لەوانەی سوورن لەسەر پاراستنی رووی دیموكراسیی هەرێمی كوردستان، دووپات لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە دەكەنەوە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندیی لەسەر تەرخانكردنی بڕە پارەیەك بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەكە دا.

بە مەبەستی دابینكردنی پێویستییەكانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دا بە گواستنەوەی بڕی 43.769.149.000 دینار لە بودجەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، لە بەرنامەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكانی عێراق، بۆ سەر حیسابی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ئەوەش بەپێی بڕگەكانی مادەی پێنجی یاسای بودجەی گشتی 2023.

هەروەها گواستنەوەی بڕی 25.460.851.000 دینار لە یەدەگی فریاگوزاریی دیاریكراو لە بودجەی هەرێمی كوردستان و زیادكردنی بۆ بودجەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بۆ ساڵی 2023، بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە، هەروەها دەسەڵاتدان بە سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بۆ خەرجكردنی پارەكە بۆ كار و پێویستییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *