نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هەنگوینی کوردستان وەک بڕاندێکی کوردی دەچێتە بازاڕەکانی جیهان

هەنگوینی کوردستان وەک بڕاندێکی کوردی دەچێتە بازاڕەکانی جیهان

وەک بەشێک لە دیدگای مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ هەمەچەشنکردنی ئابووریی و پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ، تیمی نووسینگەی سەرۆکوەزیران بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە مانگی یەکی ساڵی 2023، دوای لێکۆلینەوەی و بەدواداچوونی ورد هەنگوین وەک یەکێک لە بەرهەمەکان بۆ هەناردەکردن لە ساڵی 2023دا هەڵبژێردرا.

تیمی نووسینگەی سەرۆکوەزیران بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ناوخۆیی کەرتی تایبەت کاریان کرد بۆ دۆزینەوەی هەنگەوانان و دۆزینەوەی بازاڕە نێودەوڵەتییەکان بۆ هەنگوینی کوردستان، کە تیایدا تیمی نوسینگەی سەرۆکوەزیران شارەزایی تەکنیکییان پێشکەش کرد بۆ بەجێگەیاندنی هەنگاوەکان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو.

ڕێژەی بەرهەمی هەنگوینی کوردستان:
– ساڵی 2023 نزیک لە 550 تۆن بووە.
– لەداهاتوودا ئەگەر خواستی دەرەکی پێویست بەدی بهێنرێت، دەتوانرێت بەرهەمی هەنگوینی کوردستان زیاتر بکرێت.

ئامانج لەم هەنگاوە
– هەنگاوێکی ترە لە هەمەچەشنکردنی ئابووری هەرێمی کوردستان؛ ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ ئەو دیدگایەی کابینەی نۆیەم بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە داهاتی نەوت پەیڕەوی دەکات.
– پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ هەنگەوانە ناوخۆییەکان، لەڕێگەی دروستکردنی بازاڕ لە ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیدا.
– بەهێزکردن و بەشداریپێکردنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە پرۆسەی هەناردەکردندا کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان.

پرۆسەی تاقیکردنەوە
– بۆ دڵنیابوون لە کوالیتی و پابەندبوونی هەنگوینی کوردستان بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، پرۆسەی پشکنینی پەیوەست ئەنجامدراوە.
– هەنگاوی یەکەمی تاقیکردنەوەکە لە مانگی شوباتی 2023 لە تاقیگەی NLRC لە شاری فوجەیرە لە ئیمارات ئەنجامدرا.
– هەنگاوی دووەمی پرۆسەی تاقیکردنەوە لە مانگی تشرینی یەکەمی 2023 لە تاقیگەی SGS لە شاری دوبەی لە ئیمارات ئەنجامدرا.

بازاڕە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان
تیمی نووسینگەی سەرۆکوەزیران وەک ناوەندێک لە نێوان کۆمپانیای کەرتی تایبەت و بازاڕی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کاری کردووە.
– لە هەنگاوی یەکەم وەڵاتی قەتەر، بڕی دوو تەن هەنگوینی کڕیوە.
– لەقۆناغەکانی داهاتوودا هەنگوین هەناردەی وڵاتانی تری جیهانیش دەکرێت.
– کۆمپانیا ناوخۆییەکانی عێراق: بڕی 1020 کیلۆ هەنگوینیان کڕیوە

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *