سەرۆکی حکوومەتی ههرێمی كوردستان رای گەیاند کە هەمەچەشنكردنی ئابووری و پشتیوانیکردنی جووتیاران، بەهێزکردنی کەرتی تایبەت، ئەو بەڵێنانەن کە جێبەجێیان دەکەین.
مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ههرێمی كوردستان له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاوی کردووەتەوە: “هەمەچەشنكردنی ئابووری و پشتیوانیکردنی جووتیاران و بەهێزکردنی کەرتی تایبەت، ئەو بەڵێنانەن کە جێبەجێیان دەکەین.”
دەشڵێت: “هەنگوین بەشێکی گرنگی بەرهەمی نیشتمانیمانە، خۆشحاڵم کە لە ئەمڕۆوە، هەنگوینی بەچێژ وکوالێتی بەرزی کوردستان لە بازاڕەکانی دەوڵەتی قەتەڕ بەردەستە و زیاتر لە دوو تەن هەنگوین بە سەرکەوتوویی لە ڕێگەی ئاسمانییەوە هەناردە کرا.”
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەشی بەوە داوە: “زیاتر لە 200 هەنگەوان بەشدارن لە هەڵمەتی هەناردەکردنی هەنگوین.”
راشی گەیاندووە: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ دۆزینەوەی بازاڕی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات و تا ئێستا پتر لە تەنێک هەنگوین فرۆشراوە.”
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەمەچەشنکردنی ئابووری و پاڵپشتیکردنی جووتیاران و بەهێزکردنی کەرتی تایبەت، ئەمڕۆ چوارشەممە 29/11/2023، دوو تەن هەنگوینی کوالیتی بەرزی کوردستان لە ڕێگەی ئاسمانییەوە گەیشتە دەوڵەتی قەتەڕ.