
رۆژی پێنجشەممە (21ـی ئەیلوولی 2023)، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) بڵاویکردەوە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، چاوی کەوتووە بە مەکگۆرک، هەماهەنگیکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.
سەفین دزەیی ئاماژەی بەوەکردووە، “سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ پاڵپشتییەکانی ئەمەریکا بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوکارییە بەردەوامەکانی لەگەڵ بەغدا دەربڕی”.
هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا، تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێـمی کوردستان لە ئەمەریکا ئامادەبووە.
