نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئاشکرا بوو پەکەکە چۆن بووەتە کارتى دەستى تاران دژ بە ئەمریکا

ئاشکرا بوو پەکەکە چۆن بووەتە کارتى دەستى تاران دژ بە ئەمریکا

لە وتووێژێکدا لەگەڵ رۆژنامەی (ئەلمەدا)، سەرچاوە نزیکەکان لە چوارچێوەی هەماهەنگیی هێزە عەرەبە شیعەكانی عێراق ڕایانگەیاندووە: ”ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لەنزیک سنوور، كە نیگەرانیی بۆ ئێران دروست كردووە، بەپێچەوانەی (پەكەكە)ن، کە کۆماری ئیسلامی وەکوو کارتی فشار لە دژی ئەمریکا لە عێراقدا بەكاری دەهێنێت.
ئەوە لە كتێكدایە، كە لە ساڵی 1992ەوە هێزە كوردییەكانی رۆژهەڵات بەڵێنیان بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوە، کە لە سنوور دوور بکەونەوە و هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە دژی ئێراندا نەكەن، بەپێچەوانەی (پەژاك)ی باڵی چەكداری پەكەكە روو لە ئێران، كە بەپێی میدیاكانی پەكەكە، گوایە چالاكییەكانی لە سنوور و ناوخۆی ئێراندا بەردەوامە!

بەڵام، بەپێی ئەو زانیارییانەی كە دراونەتە رۆژنامەكە، ئەو گرووپە رەنگە هاوکاریی لەگەڵ تاراندا هەبێت، بەو پێیەی، لە ناوخۆی ئێران هێرش ئەنجام دەدات، بۆ ئەوەی پاساوێک بدات بە ئێران بۆ هێرشکردنە سەر پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی دیكە لە هەرێمی کوردستان.
ئەو سەرچاوە نزیکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەوەشیان پشتڕاست كردووەتەوە، کە پەكەكە هاوبەشی هەندێک کوتلەیە لە ناوخۆی عێراقدا، لەبەرئەوە، ئەزموونی چەكداماڵینی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی ناتوانرێت لەسەر پەكەكە وەكوو پارتێكی دژ بە توركیا دووبارە بکرێتەوە، لەكاتێكدا، توركیا هەمان ڕێككەوتنی چەكداماڵینی پەكەكەی لە عێراق دەوێت.

بەپەلە

شنیار ئەنوەر چى لە قوباد تاڵەبانى وەرگرتووە ئێستا داواى پاداشتەکەى دەکاتەوە

شنیار ئەنوەر چى لە قوباد تاڵەبانى وەرگرتووە ئێستا داواى پاداشتەکەى دەکاتەوە ڕاپۆرتێکى ورد لەوبارەوە بخوێنەرەوە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *