نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە.. تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت بەرپرسێکی پەکەکە کوژراوە

بەپەلە.. تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت بەرپرسێکی پەکەکە کوژراوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت ماوەییەکە لەلایەن بافڵ تاڵەبانی و وەهاب هەڵەبجەیی بۆ کاروباری سەربازی بەکاردەهێندرێت، تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویداوە، گومانی گەورەی دروست کردووە کە بەرپرسانی پەکەکە لەناو کوژراوەکاندا هەبن.

سەرچاوەیەکی تایبەتی ئەمنی بۆ چرکە ئاشکرای کرد، تاکو ئێستا بە تەواوەتی نازاندرێت هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت چۆن بووە، گومان دەکرێت لە کاتی کارکردن لە دروست کردنی فڕۆکەی بۆمبی تەقینەوەکە ڕوویدابێت.

سەرچاوەکە وتیشی: لە ئێستادا هێزەکانی دژە تیرۆری یەکێتی و هێزێکی سەر بە چەکدارانی پەکەکە لە فڕۆکەخانەکە بوونیان هەیە ، بەردەوام مەشق و ڕاهێنان دەکەن، وتی، گومان هەیە بەرپرسێکی باڵای پەکەکە لەناو کوژراوەکان بوونی هەبێت، ئەو ڕاگەیەندراوانە تەواوەتی ڕاست نین تەنها باس لە کوژرانی سێ ئەندامی دژە تیرۆر دەکات.

بەپەلە

مەسرور بارزانی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان پیرۆز دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان پیرۆز دەکات و دەڵێت، “رۆڵێکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *