بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی شه‌رمه بۆ گروپ و حزبی كوردی ته‌نها ئیشیان ئه‌وه‌بێت فه‌یسبووكی ته‌زویردانێن بۆ شه‌ڕه‌جنێو كارێكی خه‌راپه و ده‌بێت به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه.
عه‌بدوڵا وه‌رتی، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، گوت، له‌لایه‌ن هه‌ندێك گرووپ و حزب و كه‌سایه‌تی سیاسییه‌وه خراپ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له فه‌یسبووك و ئینستاگرام به‌كار ده‌هێندرێت كه هه‌مووی بۆ شكاندنی كه‌سایه‌تی خه‌ڵكانێك و تێكدانی باری ده‌روونی كۆمه‌ڵگایه.
دووپاتی له‌وه‌یش كردووه، له كوردستان فه‌وزاییه‌كی گه‌وره‌ی میدیایی هه‌یه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و له ته‌له‌ڤزیۆن و سایت و ڕادیۆكان به‌ڵام حكوومه‌ت و په‌رله‌مان نه‌یان توانیوه ئه‌و فه‌وزاییه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
كۆمپانیای فه‌یسبووك زیاتر له 300 په‌یج و ئه‌كاونتی فه‌یسبووك و ئینستاگرام و گرووپی داخست كه ئاشكرابووه لاهوور جه‌نگی و ده‌زگای زانیاری ئه‌و په‌یجانه‌یان بۆ شكاندنی كه‌سایه‌تی سیاسیی كوردستان و تێكدانی ڕه‌وشی كوردستان به‌كار هێناوه.