ئەندامێکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رای گەیاند کە داخستنی سەدان پەیج لە لایەن کۆمپانیای (فەیسبووک) بەڵگەی ئەوەیە کە ئەوەی لە پەیجەکانەوە بڵاوکرانەوە، ”درۆ و دەلەسە بوون“.
کۆمپانیای (فەیسبووک) بە فەرمی داخستنی ٢٣٤ پەیج، ٧١ ئەکاونت، پێنج گرووپ و ٣١ ئەکاونتی ئینستاگرامی راگەیاند کە لە لایەن دەزگای زانیاریی یەکێتییەوە دروست کراون و سەرجەمیان ٤ لیۆن و نیو فۆڵۆوەر و فانیان هەبووە، لە سەرجەم پەیجەکاندا ٢٧٠ هەزار دۆلار خەرج کراوە. کۆمپانیاکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەو پەیجانە هەواڵی ناڕاست و درۆیان بڵاو کردووەتەوە و سووکایەتییان بە نەیارانیان کردووە.
لەمبارەیەوە شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ،راگەیاند: ”مادام ناوی ده‌زگای زانیاری هاتووه، هه‌ر قسه‌یه‌ك بكه‌م واتە له‌سه‌ر یەکێتی دهی‌كه‌م، بۆیه كۆمێنتم نییه ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ی په‌یجه‌كانی فه‌یسبووك كردیان، درۆ و ده‌سه‌له‌بوو“.
ڕوونیشی کردەوە کە ”هیچ كات پێم راست نییه گرفته‌كان بچێته فه‌یسبووك و ئه‌و گرفتانه سیاسین، ده‌بێت به‌دانیشتن و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن”.
شێخ جەعفەر جەختی کردەوە کە ئەوەی پەیج و میدیاکان دەیکەن، گرفتەکان قورس‌تر دەکەن و چارەسەریشی زەحمەت و ئاڵۆزتر دەبێت.
سەرەتا / کوردستان / شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ده‌ركه‌وتن ئه‌وهه‌واڵانه‌ی له فه‌یسبووكه‌وه ده‌كران درۆی ده‌زگای زانیاریبوو
بەپەلە
مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …