نوێترین هەواڵ
سەرەتا / ڕاپۆرت / وەهاب هەڵەبجەیی چۆن هەوڵى نانەوەى شەڕى هەورامى و سۆرانى دەدات لەژێر ناوى کوڵەباڵەکەدا

وەهاب هەڵەبجەیی چۆن هەوڵى نانەوەى شەڕى هەورامى و سۆرانى دەدات لەژێر ناوى کوڵەباڵەکەدا

وەرن لە کۆمێنت زیاتر لەوبارەوە بخوێنەرەوە بەرپرسە هەورامیەکانیش هاتنەسەر خەت

حاجى تاهیر هەورامیی پیاوێکى سەرمایەدارى ناوچەى هەورامانە و سامانەکەى خستووەتە خزمەتى ، ئاوەدانکردنەوە و کارى باشە بۆ پارێزگاى هەڵەبجە و هەورامان چەندان کارى گرنگ و ناوازەى کردووە یەکێک لەو پڕۆژانەى بۆ هەڵەبجە کردییەوە بیانى ئێستاى پارێزگاى هەڵەبجەیە.

حاجى تاهیر سەرگەتى جگە لەوەى مزگەوت و حوجرەیەکى ئاینى لە قەزاى خورماڵ دەکاتەوە، زیاتر لە ٦٠ ملیۆن دینارى تەرخان کردووە بۆ نوێ کردنەوەى فلکەى ناوبازاڕى خورماڵ، بە شێوەیەکى ئەندازیەى و جوان ، لە ئێستادا کارکردن تێدا بەردەوامە لە کاتى دروستکردنەوەى بە شێوەیەکى جوان کوڵەباڵێک لە فلکەى ناوبازاڕى خورماڵ دادەندرێت، بەڵام وەهاب هەڵەبجەیی ئەمەى لا گرانە و هەوڵى دووبەرەکى دەدات.

سەرچاوە تایبەتەکانى چرکە، وەهاب هەڵەبجەیی کە فەرمانددەى دژە تیرۆرى یەکێتییە و لە ئێستەدا بەهۆى کارە تیرۆرستییەکەیەوە لە هەموو دنیا بڕیارى گرتنى هەیە، داواى کردووە ڕێگە نەدرێت کوڵەباڵەکە لە فلکەى قەزاى خورماڵ دابندرێت و لە ڕێگەى کۆمەڵێ پەیجەوە هەڵمەتێکى دژ بە هەورامییەکان دەست پێکردووە، هەوڵى نانەوەى پشێوى دەدات.

وەهاب هەڵەبجەیی ئامانجى ئەوەیە بڵێ من لە سنوورەکە دەسەڵات دارم و ڕێگە نادەم ئەوەى من پێم باش نەبێت بکرێت، پاشان بە نانەوەى دووبەرەکى لەنێوان هەورامیەکان و سۆرانییەکان پشێوى بخاتە ناو خورماڵەوە کە هەرگیز ڕوینەداوە لە خورماڵ باسى هەورامى و سۆرانى لە هیچ بابەتێکدا کرابێت لە ماوەى تەمەنى دروست بوونى خورماڵدا.

بەرپرسانى هەورامی لەناو یەکێتى نیگەرانن

سەرچاوەیەکى تایبەت بۆ چرکە ئەوەى ئاشکراکرد، هەریەک لە حمەى حمەسەعید ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتیی و جەمیل هەورامى سەرۆکى پێشمەرگە دێرینەکان، نیگەرانن لەم بابەتە و ڕاستەوخۆ بە دژایەتى خۆیان و هەورامییەکانى دەزانن بۆیە بڕیاریانداوە باجەکى هەرشتێک بێت ئەوە دەبێت ئەو کوڵەباڵە لە ناو بازاڕى قەزاى خورماڵ دابندرێت و تەنانەت پاسەوانیشى بکرێت نەوەک دەستى چەپەڵیانى پێبگات و بیشێوێنێت.

پەیجى کەناڵى لۆکاڵى هەڵەبجە تى ڤى کە شنەروێ ناوێک سەرپەرشتى دەکات و نزیکە لە یەکێتى و وەهاب هەڵەبجەییەوە، بە ڕژدى کار لەسەر نانەوەى دووبەرەکى دەکات ڕۆژانە پۆست لەسەر ئەو کوڵەباڵە دەکات گوایە دیموگرافیاى خورماڵ تێکدەدات!، ئەمەش هەورامییەکانى توڕە کردووە هەڕەشە دەکەن کە نابێت هیچ کەس زاتى ئەوە بکات دەست بۆ پیرۆزیان ببات.

ئێستا ململانێ وەهاب هەڵەبجە و حمەى حەمەسەعید و جەمیل هەورامى لەوبارەوە دەستى پێکردووە، کار گێشتووەتە هەڕەشە کردن چاوسورکردنەوە ، هەردوولا فشار دەکەن کە ئەو ئامانجەى هەیانە بێ پێکن.

چەندان پەیج لە ئێستاشدا لە هەورامان کراوەتەوە بۆ پشتیوانى لەو تەوژمەى کە پشتیوانى لەوە دەکەن دەبێت ئەو کوڵەباڵە لە قەزاى خورماڵ دابندرێت و ناکرێت کەسێکى وەک تیرۆرست وەهاب هەڵەبجەیی ، خۆى فەرزبکات بەسەر هەورامییەکانى ئەم سنوورە.

شیکارى تایبەت

بەپەلە

بەفەرمانی مەسرور بارزانی:سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتی ڕاژە دیاریکرا

لە چوارچێوەی بەردەوامی لە جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بە فەرمانی سەرۆکی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *