نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / باڵیۆزی کەنەدا و مەسرور بارزانی کۆبونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا

باڵیۆزی کەنەدا و مەسرور بارزانی کۆبونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یجی تایبه‌تیی خۆی ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێشوازیمان له‌ بەڕێز گریگۆری گالیگان باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبووین .

سوپاسی باڵیۆزی کەنەدامان کرد بۆ کارکردن و هەوڵەکانی لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کەنەدا ، هیوای سەرکەوتنیشمان لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست .
باڵیۆزی کەنەدا پێزانینی خۆی بۆ هەماهەنگیی و هاریکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.

گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ، چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدرال و دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان ، بەشێکی دیکەی دیدارەکە بوون کە بەڕێز تامی ئامیز بەڕێوەبەری نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر، ئامادەی بوو.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *