نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەت پێشوازیی لە کونسوڵی گشتيى نوێى هیندستان له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد

سەرۆکی حکوومەت پێشوازیی لە کونسوڵی گشتيى نوێى هیندستان له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 6/8/2023 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مادان گۆپال، كونسوڵى گشتيى نوێى هیندستان له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

لەم بارەیەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەکاونتی فەیسبووکی خۆی ڕایگەیاند: ”ئه‌مڕۆ پێشوازیمان له‌ بەڕێز مادان گۆپال كونسوڵى گشتيى نوێى هیندستان له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد. پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونمان لێ کرد و هيواى سه‌ركه‌وتنمان لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هەموو پشتگيرييه‌كى حکوومەتی هەرێمی کوردستانمان بۆ کونسوڵی نوێ دەربڕی لەپێناو پەرەپێدانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هیندستان و هەرێمی کوردستان.”

ئاماژەی بەوەش داوە: ”كونسوڵى گشتيى نوێى هیندستان سوپاسی هاوئاهەنگی و هاریکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی کرد و خواستی برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنەی دووپات کردەوە.”

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *