ئەمڕۆ یەکشەممە 6/8/2023 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مادان گۆپال، كونسوڵى گشتيى نوێى هیندستان له ههرێمى كوردستان كرد.
لەم بارەیەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەکاونتی فەیسبووکی خۆی ڕایگەیاند: ”ئهمڕۆ پێشوازیمان له بەڕێز مادان گۆپال كونسوڵى گشتيى نوێى هیندستان له ههرێمى كوردستان كرد. پيرۆزبايى دهستبهكاربوونمان لێ کرد و هيواى سهركهوتنمان لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هەموو پشتگيرييهكى حکوومەتی هەرێمی کوردستانمان بۆ کونسوڵی نوێ دەربڕی لەپێناو پەرەپێدانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هیندستان و هەرێمی کوردستان.”
ئاماژەی بەوەش داوە: ”كونسوڵى گشتيى نوێى هیندستان سوپاسی هاوئاهەنگی و هاریکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی کرد و خواستی برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنەی دووپات کردەوە.”