نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانى ڕەزامەندى لەسەر پڕۆژەیەکدا ژێرخانى ئابوورى کفرى دەبوژێنێتەوە

مەسرور بارزانى ڕەزامەندى لەسەر پڕۆژەیەکدا ژێرخانى ئابوورى کفرى دەبوژێنێتەوە

بە پێی نووسراوێك كە واژووری محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستانی لەسەرە، ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان كراوە، رەزامەندی لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەی كارگەی (مۆرتار و گەچ و چیمەنتۆی سپی)، لە شارۆكەی كفری دراوە.

وەك لە بەشێكی نووسراوەكەدا هاتووە، لەسەر فەرمانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و بە مەبەستی دەوڵەمەندكردنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی شارۆكەی كفری لە گەرمیان، هەروەها بۆ دۆزینەوەی هەلی كار بۆ خەڵكی ئەو ناوچەیە، رەزامەندین لەسەر داوای كۆمپانیای “قەیوان گرووپ”، بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی سەرەوە بە دوو قۆناغ، بە پێی یاسا و رێنوێنییەكان كاری پێویست ئەنجام بدەن بە راییكردنی مامەڵەی ئەم پڕۆژەیە بە هاوئاهەنگی لایەنە پێوەندیدارەكان و ئامادەكردنی پڕۆپۆزەل و وردەكاریی پڕۆژەكە لە لایەن خاوەن پڕۆژەوە.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *