نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ناوەڕۆکی کۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاو کرایەوە

ناوەڕۆکی کۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاو کرایەوە

ئەنجومەنی وەزیران داوا لە هێز و لایەنە کوردستانییەکان دەکات هاوهەڵوێست و یەکدەنگ بن لە سەر داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان

  • هیچ پاساو و بیانوویەک نەماوە لەبەردەم حکومەتی فیدڕاڵ کە خەرجکردنی شایستەکانی هەرێم لەمە زیاتر دوابخات.
  • ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەکانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە بۆ دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8/2 ، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی شنگال و جێنۆسایدکردنی خوشک و برایانی ئێزیدی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدان و قوربانیانی ئەو کۆمەڵکوژییەی کردەوە و پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی لە پشتیوانیکردنی مافی ئێزدییەکان دووپات کردەوە و ستایشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشی کرد بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەم کۆمەڵکوژییە بۆ ئەوەی ڕێگە لە دووبارە بوونەوەی ئەم کۆمەڵکوژیانە بگیرێت ، جەختیشی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال کردەوە.

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەر دوا پێشهات و پەرەسەندنەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق و دابینکردنی شایستەی دارایی مووچە و بەشە بودجەی هەرێم و ڕێڕەوی دانوستانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا.

سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و بەم شێوەیەش، هیچ پاساو و بیانوویەک نەماوە لەبەردەم حکومەتی فیدڕاڵ کە خەرجکردنی شایستەکانی هەرێم لەمە زیاتر دوابخات، بۆیە پێویستە حکومەتی فیدراڵ، ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی یاسای بودجە بنێرێت.
ئەنجومەنی وەزیران، داوا لە هێز و پارت و لایەنە کوردستانییەکان دەکات کە هاوهەڵوێست و یەکدەنگ بن لە سەر داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کە لە ناو بودجەدا جێگیرکراوە.
بڕگەی دووەم تایبەت بوو بە بارودۆخی کارەبا وگرانیی بەنزین لە هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەمبارەیەوە، کە لەلایەن كەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، لە دوو توێی ڕاپۆرتێک خرایەڕوو، ئاماژەی بە هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دا بۆ چارەسەرکردنی گرانبوونی نرخی بەنزین و ئاسانکارییەکانی وەزارەت بۆ هاوردەکردنی بەنزین و هاندانی پاڵاوگەکان بۆ پاڵاوتنی زیاتری نەوتی خاو بۆ دابینکردنی بەنزین.

سەبارەت بە کارەباش، وەزیری کارەبا ئاماژەی بە هەوڵەکانی وەزارەتەکەی دا بۆ باشترکردنی ڕەوشی خزمەتگوزاریی کارەبا و هەوڵدان بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانیی و ئەو پڕۆژانەشی خستەڕوو کە لە ماوەی ڕابردوو بەم ئاراستەیە ئەنجامدراون.

ئەنجومەنی وەزیران وێڕای هەڵسەنگاندنی هەوڵ وپڕۆژەکانی هەردوو وەزارەت، وەزیری ڕاسپارد کە لە ڕێکار و هەوڵەکانیان بەردەوام بن بۆ دابینکردنی کارەبا و سووتەمەنی بۆ هاووڵاتیان و هەموو ئاسانکارییەکيش لەم ڕووەوە بخەنەڕوو.
لە بڕگەی کۆتاییدا، پڕۆژەی بەدیجیتاڵکردنی پێدانی پارە بە شێوازی ئەلکترۆنی E- Payment و (پڕۆژەی هەژماری من) لە لایەن عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک لە هاوکارانی کە بەشدارن لە بەجێگەیاندنی پڕۆژەکە، بۆ ئەنجومەن خرایەڕوو.

سەرۆک وەزیران وێڕای سوپاسکردنی تیمی جێبەجێکاری پڕۆژەکە ، گوتیشی سوپاسی جێگری سەرۆک وەزیران دەکەم کە لە کابینەی پێشووش کاری لە سەر بە دیجیتاڵکردن کردووە ، هەروەها سوپاسی وەزیری دارایی دەکەم بۆ پاڵپشتی و سەرخستنی پڕۆژەی ( هەژماری من ). جەختی لەوەش کردەوە کە دەبێ تەواوی وەزارەتەکان پشتگیری پرۆسەی بەدیجيتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و سەرخستنی ئەم پڕۆژەیە بکەن، کە ئەمە بنەمایەکە بۆ بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی دارایی و کاراکردنی سیستەمی بانکی لە هەرێمی کوردستان کە دەبێتە هۆی زیاتر گەشەپێدانی ئابووری، کە لە ڕێگەی کاراکردن و بەهێزکردنی بانكەكانەوە، ئابووریی وڵات زياتر پێش دەکەوێت و جموجۆڵی ئابووریش پەرە دەسەنێت. چونکە پێشخستنی سیستەمی بانکی بەپێی ستانداری نێودەوڵەتی و بەڕەچاوکردنی تازەترین پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆجیا و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان، لە ناویشیاندا پێدانی پارە و خەرجکردنی مووچە، بنەمایەکی سەرەکی پەرەپێدان و پێشکەوتنی ئابوورییە و لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و حکومەت و کەرتی تایبەتیشە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *