فێنك ئه‌حمه‌د ژنه ڕۆژنامه‌نوس و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ،توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی تری باڵای ئه‌و حزبه هه‌بووه.
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بۆ چركه وتی:” فێنك ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆناییه و له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌سانی تری باڵای حزبه‌كه‌ی هه‌بووه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی چركه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد:” هه‌رچه‌نده به‌شێكی كه‌می به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی ڕۆشتونه‌ته سه‌ر گۆڕی مام جه‌لال له یادی دامه‌زراندنی ئه‌و حزبه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به‌ڵام فێنك ئه‌حمه‌د یه‌كێك بووه له‌و به‌رپرسانه‌ی یه‌كێتی ڕۆشتووه‌ته سه‌ر گۆڕی مام جه‌لال و له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی یه‌كێتی بینیوه و به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵیان هه‌بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:” ئه‌گه‌ر هه‌یه چه‌ند به‌رپرسێكی تری یه‌كێتی به هۆی به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ فێنك ئه‌حمه‌د ، توشی كۆرۆنا بوبێتن.