سەرچاوەیەکی ئاگادار هەواڵێکی ماڵپەڕی بەرپرسێکی پێشووی دەزگایەکی هەواڵگری لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەدرۆ خستەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ،راگەیاند: ”سایتی درهو میدیا کە هی بەرپرسێکی پێشووی دەزگایەکی هەواڵگرییە و رابردووی بنووسەکانی سایتەکەش بۆ خەڵکی زۆر ئاشکرایە، کەچی رۆژ نییە ئەم سایتە درۆ و چەواشەکاری نەکات و راپۆرتی هاوشێوەی راپۆرتە هەواڵگرییەکانیان بڵاونەکاتەوە. لە درێژەی چەواشەکارییەکانیاندا بابەتێکی پڕ لە درۆیان لەبارەی کۆبوونەوەی دوێنیی ئەنجومەنی وەزیران بڵاوکردووەتەوە کە گوایا سەرۆک وەزیران ئۆپشنی مووچەبڕینی خستووەتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران. جێگری سەرۆک وەزیران و زۆربەی وەزیرەکانیش پێی رازی نەبوون!“.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ”بەشدارانی کۆبوونەوەکە لە هەموو کەس باشتر دەزانن کە ئەوەی لە درهو میدیادا هاتووە سەرلەبەری دوورە لە راستییەوە. جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرەکانیش هەرگیز رێگە بەخۆیان نادەن بەو زمانەی لە درۆ میدیادا هاتووە، لە کۆبوونەوەکان قسە بکەن و خۆشیان شاهیدن. هەر بڕیارێکیش لە بارەی مووچەوە بدرێت، بە ئاشکرا دەدرێت و بڕیاری هەموو حکومەت دەبێت بە هەر سێ حزبە بەشدارەکەیەوە“.
بەپەلە
مهسرور بارزانی: یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، مێژوویەکی پرشنگداری خهبات و داكۆكیكردن له مامۆستایانی ههیه
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، بەبۆنەی 62ـهمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردهوه …