سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 6/6/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد.
سەرۆکی حکوومەت لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە پەیوەندییەکەدا، هیوای خواستووە بەیەکەوە کار بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا بکەن.