نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ باڵوێزی سوید له‌ عێراق ده‌كات

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ باڵوێزی سوید له‌ عێراق ده‌كات

له‌وباره‌یه‌وه‌، مه‌سرور بارزانی، له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، په‌یامێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

“ئەمڕۆ پێشوازیمان لە جێسیکا سڤاردسترۆم باڵوێزی سوید لە عێراق کرد، گفتوگۆمان، لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سوید کرد.

سەبارەت بە پەیوەندیمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ، جەختمان لە گرنگیی و پێویستی ڕێزگرتن لە ڕێککەوتننەکانی نێوان هەردوولا و دابینکردنی ماف و شایستە دارایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.

لە تەوەرێکی دیکەدا، گفتوگۆمان لەبارەی دۆخیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان كرد و دووپاتمان کردەوە کە پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆی لەمساڵدا بکرێت.

باڵیۆزی سوید، ئاماژەی بەوە دا کە سەرەڕای گرفت و ئاستەنگەکان، بەڵام خۆشبەختانە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و هەولێر بەتایبەتی بەردەوامە.

باشترکردنی دۆخی ئافرەتانی کوردستان و گرنگی ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان لە بەردەم ئافرەتان لە کایە جۆراجۆرەکاندا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەمان بوو.”

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *