غالب محه‌مه‌د په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق راگه‌یاند، نه‌وه‌ى نوێ بۆ ئه‌وه دروستبوو كه ئۆپۆزسیۆن تێكبدات و ئێستەش به ته‌واوى ئه‌و كاره‌یان كردووه، چونكه به‌هۆى كاره‌كانى نه‌وه‌ى نوێ ئۆپۆزسیۆن له كوردستان لاوازه، كاتى خۆى ئۆپۆزسیۆن پێكه‌وه كاریان ده‌كرد و خاوه‌ن بڕیاربوون، به‌ڵام ئێستە ئه‌وان بوونه‌ته هۆكارى نه‌مانى ئه‌و پێوه‌ندى و پێكه‌وه‌بووه، ئه‌وه دیاره ئامانجه‌كه چییه و بۆچى ئه‌و دۆخه‌یان دروست كردووه؟.
ئاماژە بەوەیش دا، شاسوار كه‌سێكى بازرگانه و ته‌نیا و ته‌نیا كار بۆ خۆى ده‌كات و ئامانجه‌كه‌ى به‌ده‌ستهێنانى مه‌رامه‌كانى خۆیه‌تى نه‌ك خه‌ڵك، برایه‌كى چه‌ندان فه‌رمانى گرتنى هه‌یه، سیاسى بوو به بازرگان ده‌ستى لێ بشۆ، خۆ ئه‌گه‌ر بازرگان بوو به سیاسى ئه‌وه ئیتر هیچ و ئه‌و په‌ڕى مه‌ترسییه، هه‌ركه‌س بازرگان بێت و كارى سیاسى بكات وڵات به‌ره‌و خراپى ده‌بات، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیه‌تى، بازرگان‌یش به‌و جۆره به‌رده‌وام ده‌بێت تا واى لێ دێت دواتر كه‌س ده‌نگى پێ نادات، بازرگان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پاره ده‌كات و ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێك به پاره چاره‌سه‌ر بكات.
گوتی، شاسوار ئامانجى خزمه‌تكردنى خۆیه‌تى و خاوه‌ن كێشه‌یه و بازرگانێكه و ده‌یه‌وێت كێشه‌كانى خۆى چاره‌سه‌ر بكات، قه‌رزاره له حكوومه‌تى هه‌رێم، برایه‌ك و خوشكێكى فه‌رمانى گرتنیان هه‌یه، بنه‌ماڵه‌یه‌كى به كێشه‌ن، كه‌سانێك به‌كارده‌هێنێت بۆ خۆى و بنه‌ماڵه‌كه‌ى، سیاسى بوو به بازرگان فاشیل ده‌بێت، بازرگان بوو به سیاسى له فاشیل خراپتر ده‌بێت.