نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکوەزیرانی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە موحسین دزەیی دەکات

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە موحسین دزەیی دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 5/23 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری ناسراو موحسین دزەیی کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مەحمود کانەبی ئاغا دزەیی ئامۆزای.

سەرۆکی حکوومەت، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەس وکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

لە بەرامبەردا، موحسین دزەیی ،سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *