نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی پێشوازیی لە شارەداری شاری ناشڤیلی ئەمریکا کرد

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە شارەداری شاری ناشڤیلی ئەمریکا کرد

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند: ئەمڕۆ، پێشوازیمان بەڕێز جۆن کووپەر و شاندێکی یاوەری کرد کە لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەکە و سەرۆک و ئەندامانی بۆردی دەستەخوشکی شاری ناشڤیل پێک هاتبوو.

 ئاماژەی بەوەش داوە: گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەتایبەتی هەولێر و ناشڤیل کرد، بەتایبەتی لە بواری کولتووری و خوێندن، کە لە ماوەیەکی نزیکدا دەبن بە دوو شاری دەستەخوشک، هەروەها ڕۆڵی ئەرێنیی ڕەوەندی کوردستانیی نیشتەجێی شاری ناشڤیل بەرز نرخێنرا .

مەسرور بارزانی دەشڵێت: شاندی شاری ناشڤیل خۆشحاڵیی خۆیان بە سەردانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئامادەیی خۆیان بۆ ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ شاری هەولێر دووپات کردەوە.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *