نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هەرکات بکوژانى هاوکارجاف ڕادەست کرا ئەوکات قوباد تاڵەبانى بۆى هەیە بگەڕێتەوە ئەنجوومەنى وەزیران

هەرکات بکوژانى هاوکارجاف ڕادەست کرا ئەوکات قوباد تاڵەبانى بۆى هەیە بگەڕێتەوە ئەنجوومەنى وەزیران

ئیدریس ئیسماعیل، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان،ڕایگەیاند: “کەی تیرۆریستان و بكوژانی شەهید هاوکار جافتان رادەستی دادگا کرد، ئینجا ڕێگە بە قوباد تاڵەبانی دەدرێت بگەڕێتەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.
وایان ده‌زانی تێكدانی ئارامیی هه‌ولێر و كوشتتنی خەڵك و سووتاندنی بە ئۆتۆمبێل و ژن و منداڵەوە، تاوانێكی هەروا ئاسانه‌ و لێی دەرباز دەبن، هێشتا هه‌ق و حسابی تیرۆكردنی خه‌ڵك له‌ هه‌ولێر ماوه و ئەو كەیسە داناخرێت،‌ ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، تاوانبارانی تیرۆریست رادەستی دادگا بكرێن و‌ وه‌ڵامی زۆر پرسیار بدرێته‌وه، ناكرێت قوباد تاڵه‌بانی نه‌زانێت.
دەڵێ: “قوباد لەسەر ئەوە کۆبوونەوەکانی جێ هێشتووە، چونکە ئامادە نەبووە هاوکار بێت لە رادەستکردنی تۆمەتباران، له‌كاتێكدا خۆی باسی سه‌روه‌ریی یاسا ده‌كات! ئەمانە چۆن داهاتی سلێمانی براوه‌ و دیار نییه،‌ ئاواش ده‌یانه‌وێت كه‌یسی تیرۆكردنی هاوكار جاف و موراد كانی كوردەیی بشارنه‌وه‌.

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *