نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

لە دیداری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و کۆلۆنێل دانێیلێ، کۆلۆنێل ستێفانۆ سلڤادۆری، فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئامادەبوو.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی ئیتاڵیای کرد بۆ  هاریکاری و پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و  هیوای سەرکەوتنی بۆ فەرماندەی پێشوو خواست لە ئەرکی داهاتوویدا و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیشی لە فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەوەری سەرەکی دیدارەکە، گفتوگۆکردن بووە لە بارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە .

ئاماژە بەوەشدرا، شاندی سەربازی ئیتاڵی جەختی لە بەردەوامبوونی پشتیوانیی وڵاتەکەی و هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، بە تایبەتی لە بواری راهێنان کردەوە.

بەپەلە

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *