
ئیدریس ئیسماعیل، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان،ڕایگەیاند: “کەی تیرۆریستان و بكوژانی شەهید هاوکار جافتان رادەستی دادگا کرد، ئینجا ڕێگە بە قوباد تاڵەبانی دەدرێت بگەڕێتەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.
وایان ده‌زانی تێكدانی ئارامیی هه‌ولێر و كوشتتنی خەڵك و سووتاندنی بە ئۆتۆمبێل و ژن و منداڵەوە، تاوانێكی هەروا ئاسانه و لێی دەرباز دەبن، هێشتا هه‌ق و حسابی تیرۆكردنی خه‌ڵك له هه‌ولێر ماوه و ئەو كەیسە داناخرێت، ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، تاوانبارانی تیرۆریست رادەستی دادگا بكرێن و وه‌ڵامی زۆر پرسیار بدرێته‌وه، ناكرێت قوباد تاڵه‌بانی نه‌زانێت.
دەڵێ: “قوباد لەسەر ئەوە کۆبوونەوەکانی جێ هێشتووە، چونکە ئامادە نەبووە هاوکار بێت لە رادەستکردنی تۆمەتباران، له‌كاتێكدا خۆی باسی سه‌روه‌ریی یاسا ده‌كات! ئەمانە چۆن داهاتی سلێمانی براوه و دیار نییه، ئاواش ده‌یانه‌وێت كه‌یسی تیرۆكردنی هاوكار جاف و موراد كانی كوردەیی بشارنه‌وه.