نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وه‌زیری په‌روه‌رده‌: سزای دزینی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌ 3 بۆ شه‌ش ساڵه‌

وه‌زیری په‌روه‌رده‌: سزای دزینی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌ 3 بۆ شه‌ش ساڵه‌

ئالان حه‌مە سه‌عید وەزیری پەروەردەی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت به‌پێی یاسای ژماره‌ 13ی 2022، هەرکەس (دزە) بە پرسیاری تاقیکردنەوەکان بکات یان (مامەڵەی پێوەبکات) یان ( زانیاری) لە بارەیانەوە بدرکێنێت سزاکەی سێ(٣) ساڵ و زیاترە واتا کەمتر لە سێ ساڵ سزا نادرێت.

له‌ نوسینێكدا ئالان حه‌مه‌ سه‌عید ده‌شڵێت “ئەو کەسەی (ئەندامی لیژنەی تاقیکردنەوەکانە)  یان ئەرکی( گواستنەوەی پرسیارەکان ) یان ( هەڵگرتن وپاراستنی پرسیارەکان ) ی لە ئەستۆدایە و ئەگەر بابەتێکی لەو جۆرەی لێ رووبدات (٦)شەش ساڵ زیندانی دەکرێت و لەوەزیفەش دەردەکرێت، بە تاوانی ئابروبەر ( جرائم مخلە بالشرف) هەژمار دەکرێت کە لەیاسای سزادانی عێراقی ساڵی ١٩٦٩ دا لە ماددەی (١١١)ی ئاماژەی پێدەدات”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *