مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی باڵای هەسەدە لە هەوڵێکی تیرۆرکردن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە سلێمانی ڕزگاری بوو جگە لە بافڵ و قوباد هیچ لایەنێکی تر نەی زانیووە مەزڵوم کۆبانی لە سلێمانییە.
چرکە لە هەوڵەبەردەوامەکانی بۆ ئاشکراکردنی پشتی هەوڵی تیرۆر کردنی مەزڵوم کۆبانی لە سلێمانی، زانیاری نهێنی دەست کەوت، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، سەردانی مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتی هەسەدە، بە تورکەکان داوە شوێنی هاتوچۆی پێداون، ئامانج لەو زانیاریانە بۆ تیرۆر کردنی مەزڵوم کۆبانی چاکردنەوەی پێوەندی یەکێتی و تورکیایە.
چرکە ئەو زانیاریەی دەست کەوتووه، تۆقیتی گەڕانەوەی مەزڵوم کۆبانی، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانی گۆڕانکاری تێداکراوە، لەکاتی بۆردوومانی فڕۆکەکەی تورکیا بۆسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی مەزڵوم کۆبانی ڕزگاری بووە، لەگەڵ ڕووداوەکە هێزێکی هاوپەیمانان گێشتە شوێنی ڕووداوەکە مەزڵوم کۆبانی ڕزگاری دەکەن .
سەرچاوەکی تایبەتیش بە چرکە دەڵێ، ئەو هەڵای بەیان نامە و میدیا سێبەرەکانی لەلایەن قوباد و بافڵ ، بۆئەوەیە ئەو پلانە قیزەونەی دەستیان پێکردووە، بیشارنەوە لەوە زیاتر ڕوویان لەبەرچاوی کوردستانیان ڕەشتر نەبێت.