کرمانج حسین مصطفی
ئه‌مڕۆ له پارێزگای سلێمانیی له لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه له شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ ده‌درێت به دروشمی دز و درۆزن ده‌رده‌كرێت و شوشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی ده‌شكێندرێت.
كامه‌ران بارام له ناو خۆپێشانده‌رانی سلێمانیی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئێمه وه‌ك كاسبكاران بۆ داواكاری له حكوومه‌تی هه‌رێم كارئاسانییمان بۆبكات گرت بوبوینه‌وه له به‌رده‌م باخی گشتی به‌ڵام شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ بۆ مه‌رامی سیاسی و خۆدزینه‌وه له قه‌رزه‌كانی، دایه‌وێت داواكاری ئێمه به‌كار بهێنێت بۆخۆی هاتبووه ناو گردبوونه‌وه‌كه‌مان، ئێمه‌ش قبووڵمان نه‌كرد لێ.
بارام زیاتر گوتی:” ئاماده‌بوانی گرد بوونه‌وه‌كه به شاسوار عه‌بدولواحیدیان گوت، تۆ دزی و ده‌ته‌وێت داواكاری هه‌ژاران بۆخۆت به‌كار بهێنی بۆیه به دروشمی دز دز ڕاویان ناو زۆریشی لێدرا و شوشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی شكێندرا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئێمه داوامان له حكوومه‌تی خۆمانه كارئاسانیمان بۆبكات و ڕێگه ناده‌ین به‌كه‌سانی هه‌ڵپه‌رس داواكاری ئێمه بۆ مه‌رامیی سیاسی خۆی به‌كار بهێنێت.