نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: به‌ره‌ی میله‌ت داوای سزادانی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌كات

به‌په‌له‌: به‌ره‌ی میله‌ت داوای سزادانی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌كات

سەرۆکی فراکسیۆنی میللەت لە پەرلەمانی کوردستان بەپێویستی دەزانێ شاسوار عەبدولواحیدی سەرۆکی گرووپی نالیا سزای یاسایی بدرێ، چونکە گیانی هاووڵاتییان دەخاتە مەترسییەوە.
ئازاد کورەچی، سەرۆکی فراکسیۆنی میللەت (تورکمان) لە پەرلەمانی کوردستان، راگەیاند، ھاووڵاتییان وەک پێوست ھۆشیارییان لەسەر پەتای کۆرۆنا نییە، بۆیە ھاندانیان بۆ پێشێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و نەگرتنەبەری رێکارە خۆپارێزییەکان، نایاساییە و دەبێتە ھۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتاکە.
ئازاد کورەچی جەختی لەوە کردەوە، کە شاسوار عەبدولواحید و هەموو ئەو کەسانەی هانی ھاووڵاتییان دەدەن بۆ شکاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ و رێکارە تەندروستییەکان، ”دەبێ سزا بدرێن و رێکاری یاساییان لە دژ بگیرێتە بەر“.
کورەچی شاسوار عەبدولواحیدی بە ”تاوانبار“ ناو برد، بەهۆی ئەوەی داوا لە خەڵک دەکات رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ نەکەن و خۆپیشاندان بکەن، ”بۆ ئەوەی رای گشتی لەبارەی قەرزەکانی، بەلاڕێدا ببات“.

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *