وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، ژمارەی قوربانیانی عێراقی لە بومەلەرزەکەی تورکیادا بۆ 13 کەس بەرزبوەتەوە، خێزانێکی عێراقیش تائێستا بێسەروشوێنن.
ئەوەشی خستوەتەڕو، تائێستا سێ فڕۆکەی هاوکاری و پێداویستی مرۆیی لە عێراقەوە رەوانەی تورکیا کراون کە پێکهاتون لە خۆراک، پێداویستی پزیشکی و پێداویستی دیکەی زستانە.
12ی ئەم مانگەش باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە لەبارەی چارەنوسیی ئەو هاوڵاتیانەی کە لە بومەلەرزەکەی تورکیادا بونەتە قوربانی باسی لەوەکردبو، تائێستا دو هاوڵاتی عێراقی گیانیان لەدەستداوە، شەش کەس چارەنوسیان نادیارە و 75 عێراقیش رزگارکراون.