نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حاکمی مێرنشینی عەجمان خەڵاتێکی گرنگ بە مەسرور بارزانی دەدات

حاکمی مێرنشینی عەجمان خەڵاتێکی گرنگ بە مەسرور بارزانی دەدات

شێخ حەمید بن راشد ئەلنعێمی، حاکمی میرنشینی عەجمان خەنجەرێكی پێشکەشکەش بە مەسروور بارزانی کرد.

خه‌ڵاته‌كه‌، پێدانی خەنجەر بوو بە دیاری كه‌ لە کولتووری عەجمان وەک رێزلێنانێک و نیشانەیەکی ئازایەتییە، کە لەلایەن حاکمی میرنشینەکەوە پێشکەشی میوانە گرنگەکان دەکرێت.

رۆژی 12ی شوبات/فێبریوه‌ری 2023، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ ئیمارات بۆ به‌شداریی له‌ لوتكه‌ی جیهانیی حكوومه‌ته‌كان، له‌وێ ده‌رفه‌ته‌كه‌ی قۆسته‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك دیداری گرنگیی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و كه‌سایه‌تییه‌ كاریگه‌ره‌كانی وڵاتان رێكخست و باسی خواسته‌كانی كوردستانی بۆ پێشكه‌وتن و هه‌نارده‌كردنی كشتوكاڵ بۆ كردن.

هه‌ر له‌و دیدارانه‌دا په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی دوولایه‌نه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاتان تاوتوێ كرد و به‌رده‌وامیشه‌ له‌ جووڵه‌ دبلۆماسییه‌كانی بۆ خزمه‌تی كوردستان.

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *