نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق كرد و جەختی لە گرنگیی بەشداریی هەرێمی کوردستان لە دایەلۆگی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمریکا کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/6/2، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماتیۆ تولەر، باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا کە ستیڤن فەیگن، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا تاوتوێ کرا.

باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق ئاماژەی بە گرنگیی دایەلۆگی ستراتیجی نێوان وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عێراق کرد، کە بڕیارە لەم مانگەدا ئەنجام بدرێت و هەرێمی کوردستانیش تێێدا بەشدار دەبێت، گوتیشی: “ئێمە هەموو هەوڵێک بۆ یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەدەین، بەتایبەتیش بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە ئابوورییە سەختەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە هاتووەتە ئاراوە”.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگیی بەشداریی هەرێمی کوردستان کردەوە لە دایەلۆگی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمریکا بەشێوەیەک کە ئەنجامەکانی لە بەرژەوەندیی گشتی تەواوی پێکهاتەکانی عێراقدا بێت

.

بەپەلە

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران: ئامانجی سەرەکیی حكوومەت لە پرۆژەی (هەژماری من) ئەوەیە کە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن

عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ كەناڵی NRT رای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *