پاش ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی پزیشكانی هه‌ڵه‌بجه مانیانگرت كه‌رتی ته‌ندروستی ئه‌و پارێزگاییه په‌كی كه‌وتووه هیچ خزمه‌ت گوزاریه‌كی ته‌ندروستی پێشكه‌ش به نه‌خۆش ناكرێت.
له 50 پزیشك 43 پزیشك مانیانگرتووه داواكاریان ئه‌وه‌ییه به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی بگۆڕدرێت چونكه به نایاسایی مامه‌ڵه ده‌كات ،له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ده‌ڵێ، من ازی نه‌بوون گواستنه‌وه بۆ پزیشكه‌كان بكه‌م بۆ سلێمانی بۆیه مانیانگرتووه، پزیشكی به‌دیل نییه تاوه‌كو ڕه‌زامه‌ندبم له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و پزیشكانه بۆ سلێمانی.
له به‌یان نامه‌یه‌كدا پزیشكانی هه‌ڵه‌بجه ڕایانگه‌یاند، بایه‌كۆتی گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نن ئاماده‌نین ده‌وام بكه‌ن تاوه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی نه‌گۆڕن، یان به‌ڕێوه‌به‌ر هه‌ڵبژێرن یان ته‌ندروستی گشتی هاوڵاتیان.
دكتۆر خاڵس قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ،لای خۆیه‌وه ده‌ڵێ، ئاگامان له ڕه‌وشی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ییه ئێسته پزیشكی به‌دیلمان نییه بۆ ڕه‌زامه‌ندبوون له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و پزیشكانه بۆ سلێمانی كه مافی خۆیانه داوای گواستنه‌وه‌بكه‌ن پاش ئه‌و ماوه‌ی بۆیان دیاری كراوه له هه‌ڵه‌بجه خزمه‌تیان كردووه، به‌ڵام نابێت له‌سه‌ر داواكاری گواستنه‌وه‌یان بۆ سلێمانی مان بگرن و گیانی نه‌خۆش بكه‌وێته مه‌ترسی.
له ڕۆژی 16ی مانگی ڕابردووه‌وه پزیشكانی هه‌ڵه‌بجه مانیان گرتووه خزمه‌ت گوزاره‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه په‌كی كه‌وتووه، به‌ێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سه‌ر به‌یه‌كێتییه و یه‌كێتی ئاماده‌نییه بیگۆڕێت.