نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی پێشهاتەکانی کوردستان لەگەڵ شا و شاژنی بەلجیکا تاوتوێ دەکات

مەسرور بارزانی پێشهاتەکانی کوردستان لەگەڵ شا و شاژنی بەلجیکا تاوتوێ دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس، بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا کرد بەناونیشانی (بەهێزکردنەوەی پیشەسازی ئەوروپا) کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا ئەلیکساندەر دیکروو رێکخرابوو.

لەو کۆبوونەوە تایبەتەدا کە شای بەلجیکا فیلیپ و شاژن ماتیلدا و چەندین بەرپرسی باڵای بەلجیکی و ئەوروپایی بەشداربوون، سەرۆکی حکومەت لەگەڵ شا و شاژنی بەلجیکا و بەرپرسانی دیکەی بەشداربوو لەم بۆنە تایبەتەدا، باسی لە گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم کرد بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی وەبەرهێنان و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی بەروبوومی ناوخۆی کوردستان بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا.

بەپەلە

مەسرور بارزانی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان پیرۆز دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان پیرۆز دەکات و دەڵێت، “رۆڵێکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *