نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / جوتیار عادل زانیاری لەبارەی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەدات

جوتیار عادل زانیاری لەبارەی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەدات

لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، د.جوتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی شاندی حکوومەتی هەرێم بۆ بەغدا ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ شاندی بەغدا کەشێکی ئەرێنی هەبوو و درکمان بەوە کرد کە ئەوان دەیانەوێت ڕێکبکەون و لە کۆتاییدا دەبێت بگەینە چارەسەرێکی مامناوەند بەپێی وەرەقەی منهاجی وزاری  و هەر کاتێکیش پێویست بکات شاندی حکوومەت دەچێتەوە بەغدا.

ڕاشیگەیاند: ئێمە لە رۆژی یەکشەممەی ڕابردووەوە سەردانی بەغدامان کردووە، بەپێی ئەو بڕیارەی کە ئەنجوومەنی وەزیران دەریکرد بۆ پێکهێنانی ئەم شاندە و لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە هەرچی زووە شاندی حکوومەت بچێتە بەغدا، بۆ بەشداریکردن لە نووسینی بودجەی حکوومەتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023. ئەوە بوو ئێمە سەردانی بەغدامان کرد و ماوەی چوار ڕۆژ ماینەوە و ئەمڕۆ گەڕاینەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

د.جوتیار عادل هەروەها گوتی: لە کۆبوونەوەکانمان باس لە چەند بابەتێک کرا، یەکێک لەوانە بابەتی موازەنە و وردەکارییەکانی موازنەیە کە ستافی وەزارەتی دارایی و سامانە سروشتییەکانیشمان لەگەڵدا بوو کە ئەمانە بەشداربوون لەوەی کە ژمارەکان ئامادە بکەن یان ئەو تێبینییانەی کە وەزارەتی دارایی هەیەتی یان ئەو خاڵانەی کە زۆر ڕوون نین پێویستی بە ڕوونکردنەوە هەبوو یان پێویست بوو ڕێک بخرێتەوە و ئەوکارانە کران و لەو دوو سێ رۆژە و ئامادە کران. ئەو لیستانەی کە میلاکاتە یان ئەو لیستانەی کە تەواوی خەرجی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵی کرا.

گوتیشی: ئێمە لەسەرەتای ئەو سەردانەمان بۆ بەغدا باس لەوە کرا کە چ بنەمایەک هەیە بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین ڕێكبكەوین، بێگومان مەسەلەی دەستوور و وەرقەی منهاجی وزاری، ئەمەش بوویە بنەمایەک بۆ قسەکردن لەسەر ئەو مەلەفاتانەی وەکو موازەنە و نەوت و دەروازە سنوورییەکان و چاودێری دارایی. کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگ بوو لەگەڵ شاندنی باڵای حکوومەتی عێڕاقی کە ئەنجاممان دا و لەوێ باس لە ئەو چوار مەلەفە کرا و ئەو ڕێكارانەی کە پێویستە بۆ ئەوەی بزانرێت کە چی لەسەر ئەستۆی حکوومەتی هەرێم و چ ئەستۆی حکوومەتی عێراقە.

ئەو ئەندامەی شاندی حکوومەتی هەرێم بۆ بەغدا ئاماژەشی بەوەدا: کۆبوونەوەکان بەردەوامن و بەردەوامیش دەبن، شاندی حکوومەتی هەرێم هەرکاتێک پێویست بێت ئامادەیە سەردانی بەغدا بکات و لەوانەیە بەمنزیکانەش سەردانی بەغدا بکاتەوە بۆ ئەوەی ئێمە دیسانەوە قسە و باس لە سەر مەسەلەی بودجە بکەین و چاوەڕێ دەکەین لە ماوەی مانگێک زیاتر یان کەمتر بودجەکە ئامادە بێت، چونکە تەنیا پەیوەست نەبوو بەوەی کە تەنیا حکوومەتی هەرێم مابێت بیدات، لەبەر ئەوە ئامادەکاری هەمووی تەواو نەبوو بوو، هیوادارین ئەم گفتوگۆ و سەردانانانە ئەنجامی هەبێت و لە کۆتاییدا پشکی ڕاستەقینەی هەرێمی کوردستان بەپێی ئیستیحقاقاتی دەستووری جێگیر بکرێت و ئەو مەلەفە و مەلەفەکانی تریش چارەسەر بکرێن. بەڕاستی کەشێکی ئەرێنی هەبوو و لەو کۆبوونەوانە درکمان بەوە کرد کە ئەوان دەیانەوێت ڕێکبکەون، بەڵام چۆن و لەسەر چی و بەچ شێوازێک ئەوە دەبێتە بابەتی گفتوگۆ و کە لە کۆتاییدا دەبێت بگەینە چارەسەرێکی مامناوەند بەپێی وەرەقەی منهاجی وزاری.

بەپەلە

هۆشدارییەک لە پارێزگای هەولێرەوە: ئەم پێنجشەممە و هەینییە نەچنە سەیران

پارێزگای هەولێر لە راگەیێندراوکەەیدا ئەمشەو (چوارشەممە، 1-5-2024) رایگەیاند “بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارین و هەورەتریشقە زۆرەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *