نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی چین كرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی چین كرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/12/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نی ڕووچی، کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی کوردستان كرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێمى كوردستان، سەردانی کردبوو.

سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان سوپاسی کونسوڵی گشتیی چینی کرد بۆ ڕۆڵی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە ماوەی کارکردنی و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە کار و ئەرکی داهاتوویدا.

کونسوڵی گشتیی چین، وێڕای دەربڕینی پێزانینی خۆی بۆ هاریکاریی و هاوئاهەنگیی باشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی چین و هاووڵاتییانی چینی نیشتەجێی هەرێمى كوردستان، ستایشی پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستانیشی کرد کە لەم ساڵانەی دواییدا، کابینەی نۆیەم نەک تەنیا توانی قەیرانەکان بە سەرکەوتوویی تێپەڕێنێت، بەڵکوو چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجیشی لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە.

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *